٢- بۆ بەشداریکردن لە نوێژی تەڕاویح هۆگر و تامەزرۆ به، چونکە پێغەمبەری خوا (د.خ) فەرموویەتی:(مَنْ قَامَ رَمَضَانَ إِیمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِه) 

٣- لە هەڵەخەرجی خۆ بپارێزه، چونکە حەرامە و به‌شی تۆ لە خێرات کەم دەکاتەوە. 

٤- بڕیاری یەکجاری بدە و ئیرادە بکە تاکوو ئەم کردەوە باشانەی لە ڕەمەزاندا بەجێی دەهێنی، تا کۆتایی ژیانت لەسەری بەردەوام بی.   

٥- تێپەڕینی کات و ڕۆژەکانت وەکوو بەسەرچوونی تەمەنت له‌به‌رچاو بگره.

٦- ئەم مانگە لەڕاستیدا مانگی خواپەرەستی و بەندایەتییە، نەک مانگی خەو و سستی!

٧- زمانت بەردەوام بە زیکر و یادی خوا تەڕ بکە و لەم کەسانە مەبە کە یادی خوای ناکەن مەگەر بە کەمی. 

٨- کاتێک هەستت بە برسیەتی و تینوێتی کرد، ئەمە وەبیر خۆت بخه‌وه که تۆ بەردەوام پێویستیت بە خواردەمەنی و نێعمەتەکانی تری خوای هەیە. 

٩- ئەم مانگە وەکوو دەرفەتێک بۆ دەست هەڵگرتن لە کاروباری بێبەهره و ناپێویست بە هەل بزانە. 

١٠- بزانە کە کردەوە سپاردە و ئەمانەتییە، خۆت تاوتوێ بکە کە ئایا ئەم سپاردەیەت بە شێوازێکی باش جێبەجێ کردووه یان نا؟!

١١- بۆ داخوازیکردنی بەخشین لەم کەسانەی که سەبارەت بەوان ستەمێکت کردووه، پەلە بکە بەر لەوەیکە لە کردەوە باشەکانت هەڵبگیرێت. 

١٢- لەسەر بەربانگدان بە ڕۆژووەوانان زۆر هۆگر و تامەزرۆ بە، تاکوو لە پاداشتەکەی بێبەش نەبی.  

١٣- بزانە کە خوا گەورەترینی گەورەکانە و لێبوردووترینی لێبوردووەکانە و تۆبەی تۆبەکاران قەبووڵ دەفەرموێت، هەروەها (شدید العقاب)ه‌ و مۆڵەتت پێ دەبخشێت بەڵام هه‌رگیز دەربازت ناکا. 

١٤- هەر کاتێک تاوانێکت کرد و خوا دایپۆشی، بزانە کە ئەمە دەرفەتێکە بۆ تۆبەکردن، کەواتە پەلە بکە و لەسەر دەست هەڵگرتن لەم تاوانە ویست و ئیرادەی خۆت پتەو بکە. 

١٥- لەسەر فێربوون و ناسینی ڕاڤەی قوڕئان، فەرموودەکانی پێغەمبەر(د.خ)، ژیاننامەی پڕباری و زانستی ئایینی تێکۆشەر بە، چونکە داواکردنی زانست خواپەرەستییە. 

١٦- لە هاونشینانی خراپ خۆ بپارێزە و هەوڵ بدە تەنیا لەگەڵ چاکەکاران هاونشینی بکەی.

۱۷- سووربوون لەسەر چوون بۆ مزگەوت لە سەرەتای کاتدا دەبێتە هۆی زیادبوونی شەوق دە خواپەرەستی و ڕازونیازدا. 

١٨- هەوڵ بدە تا بابه‌ته ئایینییەکان فێری ژێردەستانت بکەی، چونکە زیاتر لە قسەی خەڵکانی تر گوێ بۆ قسەی تۆ ڕادەگرن.

١٩- سفرەی بەربانگ زۆر ڕەنگین مەکە، چونکە دەبێتە هۆی سەرقاڵی بنەماڵە و لە خوێندنەوەی قوڕئان و خواپەرەستییەکانی تر دەیانگێڕێتەوە. 

٢٠- لە زۆر چوونه بازار لە شەوانی ڕەمەزاندا، بەتایبەتی شەوانی کۆتایی خۆ بپارێزە تاکوو ئەم کات و ساتە بەنرخەت لە دەست نەچێت. 

٢١- بزانە کە ئەم مانگە پیرۆزە میوانە و سەفر دەکات، کەواتە میواندارێکی باش بە، چونکه خێراتر لەم شتەی کە گومانت بۆی دەچێت، کۆچ دەکات. 

٢٢- خوازەری شەونخوونی دە شەوه‌کانی کۆتایی ڕەمەزان بە، چونکە ئەم شەوانە زۆر بەنرخن و شەوی قەدر کە لە هەزار مانگ باشترە لەم دە شەوە دایە. 

٢٣- بزانە کە ڕۆژی جەژن ڕۆژی شوکرانەبژێری لە ئافرێنەرتە، کەوابوو مەیکە بە دەسپێکی ئەم کارانەی کە لە خۆتت قەدەغە کردبوون. 

٢٤- لە ڕۆژی جەژندا برایانی هەتیو و هەژارت لەبیر مەکە و بزانە ئەم زاتەی کە تۆی له‌وان لەسەرتر داناوە، دەتوانێت ئەم دۆخە بگۆڕێت، کەوابوو بۆ هاودەردی لەگەڵیان پەلە بکە.

٢٥- لە خواردنی ڕۆژوو بەبێ عوزر خۆت بپارێزه، چونکە هەر کەسێک یەک ڕۆژوو لە ڕۆژەکانی ڕەمەزان بەبێ عوزر بفەوتێنێت، ڕۆژووی یەک ساڵیش ناتوانێت قەرەبووی بکاتەوه. 

٢٦- بەشێکی هەر چەند کەمیش لە ئیعتیکاف بۆ خۆت دابنێ. 

٢٧- لە شەو و ڕۆژی جەژندا تا پێش بەڕێوەبردنی نوێژی جه‌ژن بە دەنگی بەرز " اللە اکبر " بڵێ. 

٢٨- بەشێک لە ڕۆژووی سوننەت بۆ خۆت دابنێ و تەنیا لە ڕەمەزاندا بەڕۆژوو مەبە. 

٢٩- بزانە کە خوا نێعمەتی کاتی بەتاڵی پێ بەخشیوین، تاکوو لە کاروباری حەڵاڵ بە کاری ببه‌ین، بەڵام ئەگەر گشت کاتی خۆمان بە سەرگەرمییەوە تێپەڕ بکەین، قازانجێکی زۆرمان لە دەست ده‌چێت. 

٣٠- لە گشت کردەوەیەکدا خۆت تاوتوێ بکە، بۆ وێنە: نوێژی بەکۆمەڵ، زەکات، سەردان و چاکەکردن لەگەڵ خزمان، چاکەکاری لەگەڵ دایک و باوک، هەواڵپرسیی درواسێیەکان، ئاشتی لەگەڵ کەسێک کە لەنێوان تۆ و ئەودا نێوانناخۆشییەک هەیه، هەڵەخەرجی‌نەکردن، بایەخدان بە کاروباری موسوڵمانان، خۆپاراستن لە ڕیا، تێکۆشین بۆ لابردنی کەموکووڕی، خۆپاراستن لە غەیبەت، خوێندنەوەی قوڕئان و بیرکردنەوە لە واتاکانی، گوێڕاگرتن بۆ قوڕئان و…